logoLIVE
  • راپۆرت
  • بەرنامەکان
logo

هەواڵەکان

-

چوار بەرپرسی باڵای پارتی پارێزگارانی کوردستان یەکێتی بوونی خۆیان ڕاگەیاند

چوار بەرپرسی باڵای پارتی پارێزگارانی کوردستان یەکێتی بوونی خۆیان ڕاگەیاند

کوردسات نیوز

٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١

article-image

نوێترین هەواڵەکاننوێترین هەواڵەکان

هاتوچۆی هەڵەبجە: ڤیدیۆی سەرپێچییەکان تۆمار بکەن و بۆمان بنێرن
کوردستان٩ خولەک لەمەوبەر

هاتوچۆی هەڵەبجە: ڤیدیۆی سەرپێچییەکان تۆمار بکەن و بۆمان بنێرن

هاتوچۆی هەڵەبجە ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە و تیایدا داوا لە شۆفێران دەکات، ڤیدیۆی سەرپێچییەکان تۆمار بکەن و بۆیان بنێرن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە وتیشی، "هاوکارمانبن بۆ کەمکردنەوەی سەرپێچیەکانی هاتوچۆ و داواتان لێدەکەین کە هەر شۆفێرێک سەرپێچی رێنماییەکانی هاتوچۆی کرد، ڤیدیۆی سەرپێچییەکە تۆمار بکەن و بۆمان بنێرن بۆ ژمارە تەلەفونی 07771631988 لە واتسئەپ و ڤایبەر یاخود لەکاتی سەرپێچییەکەدا راستەوخۆ پەیوەندی بە هەمان ژمارەوە بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانجیان کەمکردنەوەی سەرپێچییەکان و پاراستنی سەلامەتی گشتی لە رێگای هاوکاری هاووڵاتییانەوەیە.

لە کۆتایی راگەیەنراوەکەشیدا، دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان کە بەهەموو شێوەیەك ناو و ناونیشانی کەسەکە پارێزراو دەبێت و پێویستە ئەو سەرپێچیانەی کە تۆمار دەکرێن هیچ وتە و کردارێکی نەشیاوی لەگەڵدا نەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
جێگری سەرۆك كۆماری ئێران: گەرووی هورمز رێڕەوێكی سەلامەت نییە بۆ هاتوچۆ
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست٤٩ خولەک لەمەوبەر

جێگری سەرۆك كۆماری ئێران: گەرووی هورمز رێڕەوێكی سەلامەت نییە بۆ هاتوچۆ

ئێران جەختدەكاتەوە لەوەی گەرووی هورمز رێڕەوێكی سەلامەت نییە و دەشڵێت: دەبێت بازاڕی نەوت بۆ هەمووان وەك یەك بێت، روسیاش هۆشداری دەدات لە مەترسییەكانی زیاتر داخستنی گەرووەكە.

محەمەد رەزا عارف جێگری سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاندووە، یان بازاڕی نەوت بۆ هەمووان دەبێت وەك یەك بێت، یان دەبێت هەمووان وەك یەك بەرپرسیارێتی تێچوو و مەترسییەكەی هەڵبگرن.
جەختی لەوەشكردووەتەوە، لە ئێستادا گەرووی هورمز رێڕەوێكی سەلامەت نییە و سەقامگیری وزەی جیهانیش پەیوەستە بە كۆتاییهێنان بە فشارە ئابوریی و سەربازییەكانی سەر ئێران.
لەلایەكی ترەوە وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاندووە، ئەو قەیرانەی لە ئێستادا روودەدات و داخرانی بەردەوامی گەرووی هورمز هەڕەشەی جدی لەسەر یەكێتی ئەوروپا دروست دەكات و هەڵئاوسانی گەورە بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سەرۆکی کۆڵۆمبیا بە تۆمەتی ناوزڕاندن سکاڵای یاسایی لەسەر سەرۆکی ئیکوادۆر تۆمار دەکات
جیهان١ سەعات لەمەوبەر

سەرۆکی کۆڵۆمبیا بە تۆمەتی ناوزڕاندن سکاڵای یاسایی لەسەر سەرۆکی ئیکوادۆر تۆمار دەکات

گۆستاڤۆ پێترۆ سەرۆکی کۆڵۆمبیا رایگەیاند کە سکاڵای یاسایی لەسەر دانیال نۆبوا سەرۆکی ئیکوادۆر تۆمار دەکات بە تۆمەتی ناوزڕاندن و تۆمەتبارکردنی بە هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ باندەکانی ماددەی بێهۆشەکەر.

پێترۆ لە هەژماری خۆی لە سۆشیاڵ میدیا بڵاویکردەوە کە بڕیاری داوە رێکاری یاسایی بەرامبەر نۆبوا بگرێتە بەر دوای ئەوەی سەرۆکی ئیکوادۆر ئیدیعای ئەوەی کردبوو کە پێترۆ لە کاتی سەردانەکەیدا بۆ شاری مانتا لە ساڵی 2025 لەگەڵ کەسانێکی نزیک لە سەرۆکی باندی ماددەی بێهۆشەکەری چۆنیرۆس کۆبووەتەوە.

نۆبوا پێشتر ئاماژەی بەوە کردبوو کە پێترۆ لەگەڵ نوێنەرانی ئۆپۆزسیۆنی ئیکوادۆر کۆبووەتەوە کە گومانی پەیوەندییان لەگەڵ فیتۆ هەیە کە سەرۆکی باندێکی مەترسیدارە بەڵام پێترۆ ئەو تۆمەتانەی رەتکردەوە و رایگەیاند کە لە کاتی سەردانەکەیدا سوپای ئیکوادۆر و پاسەوانە تایبەتەکان هاوەڵی بوون و دەتوانن لەژێر سوێنددا شایەدی بدەن.

سەرۆکی کۆڵۆمبیا جەختی کردەوە کە هیچ کەسێک بە ناوی فیتۆ ناناسێت و سەردانەکەی بۆ ئیکوادۆر تەنها بۆ بەشداریکردن بووە لە رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی سەرۆکی ئەو وڵاتە هەروەها نۆبوای بەوە تۆمەتبار کرد کە کەوتووەتە ژێر کاریگەری درۆکانی ڕاستڕەوە توندڕەوەکانی کۆڵۆمبیا کە خۆیان دەستیان لە بازرگانی ماددەی بێهۆشەکەردا هەیە

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
Kurdsat News logo
کوردسات نیوز

کوردسات نیوز پلاتفۆرمێکی هەواڵی کوردییە، ڕوماڵی ڕاستەوخۆی ڕووداوە ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دەکات بە تایبەتی هەواڵەکانی هەرێمی کوردستان.


هەواڵڕاپۆرتبیروڕابەرنامەکانتەندروستیفەرهەنگیڤیدیۆ

سەردانی پێگەکانی ترمان بکە
Channel logoChannel logoChannel logoChannel logo
Social media iconSocial media iconSocial media iconSocial media icon
|
کوردسات نیوز ©️ ٢٠٢٥. هەموو مافەکان پارێزراوە.