حکومەتی ھەرێم بڕی شەش ملیار دیناری بۆ بەنداوەکانی زەلان و چەق چەق تەرخانکرد
٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١
بڕە پارەکەش بە شێوەی نەختینە و قۆناغ بە قۆناغ لەسەر بودجەی وەبەرھێنانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو خەرج دەکرێت.
رونیشیکردۆتەوە، لە شاری ھەولێر دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی بەنداوی بەستۆڕە دەکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش دوای ئامادەکردنی دەرخستە و دیزاینی پڕۆژەکە، لەسەر بودجەی وەبەرھێنانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، گوژمەی تایبەت بە ئەنجامدانی ئەو پڕۆژەیە تەرخان دەکرێت.


