كوردسات نیوز وردەكاری هێرشەكە سەر فرۆكەخانەی هەولێر بڵاودەكاتەوە
کوردسات نیوز
١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١
فڕۆکەخانەی ھەولێر ھێرش
درەنگانێكی شەوی رابردوو هێرشكرایە سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، دژە تیرۆری هەرێمی كوردستانیش وتی، هێرشەكە لەرێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژكراوەوە بووە و هیچ زیانێكی گیانی نەبووە، بەپێی زانیارییەكان لەكاتی هێرشی ئەو دوو درۆنە بۆمبڕێژكراوە دەنگی تەقینەوەیەكی بەهێز لە فڕۆكەخانەی هەولێر بیسترا و بۆ ماوەیەك گەشتە ئاسمانییەكان راگیران.



