جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەی باشماخ زیادیکردووە
کوردسات نیوز
١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١
جێگری پارێزگاری سنە بۆ کاروباری ئابوری رایگەیاند، بەھۆی ئەو رێکارە نوێیانەی گیراونەتە بەر، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان ئێران و ھەرێمی کوردستان لە دەروازەی باشماخەوە، گەیشتووەتە سێ ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلار، کە بەراورد بە ساڵی رابردوو ریژەکە ١٤٨٪ زیادیکردووە.
وتیشی، ئەمساڵ پارێزگای سنە لە بواری چالاکی ئابوری پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی ئێران بەدەستھێناوە.



