بافڵ تاڵەبانی : ھەماھەنگی و ھاوکاری نێوان ھێزی پێشمەرگە و ھاوپەیمانان زۆر گرنگە
کوردسات نیوز
٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١
بافڵ تاڵەبانی
لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا ھاوسەرۆک رایگەیاند، ھەماھەنگی و ھاوکاری نێوان ھێزی پێشمەرگە و ھاوپەیمانان زۆر گرنگە و دەبێت ھەمووان ھاوکاربن لەپێناو پارێزگاریکردن لە دەستکەوتەکان و سەقامگیری و ئارامیی ناوچەکە. دەبێت ھاریکاری زیاتر ھەبێت لەنێوان ھێزەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق و ھاوپەیمانان بۆ ئەوەی بۆشایی ئەمنی دروست نەبێت و ھەموومان پێکەوە ئاسایشی ناوچەکە بپارێزین.



