وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
کوردسات نیوز
١١ی حوزەیرانی ٢٠٢١
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی
کوردسات نیوز
١١ی حوزەیرانی ٢٠٢١
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی
جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێم رایگەیاند، سەرۆك مام جەلال بناغەی یەكخستنی پێشمەرگەی داناوە و پێگەی پێشمەرگە بە پێی دەستور جێگیر كراوە.
جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە میانەی بەشداریكردنی لە بەرنامەی پانۆرامای كوردسات نیوز رایگەیاند، سەرۆك مام جەلال لە كاتی وەرگرتنی پۆستی سەرۆككۆماری عیراق راسپاردەی كردبوو كە هێزی پێشمەرگە یەكبخرێتەوە.
جێگری سەرۆكی هەرێم باسی لە رۆڵی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد و ئاماژەی بەوە دا، سەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لە روانگەی خەمخۆری و هەستكردن بە بەرپرسیارێتییەوە سەرجەم دەسەڵاتەكانی داوەتە یەكەكانی 70 بۆ ئەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بە تەواوی یەكبخرێنەوە .
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا، جەعفەر شێخ مستەفا روونیكردەوە كە پێگەی هێزی پێشمەرگە لە دەستووردا چەسپێنراوە و هیچ كەسێك ناتوانێت ئەو راستییە بشێوێنێت.
سەبارەت بە پرسی كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانانیش لە 30ی ئەیلول، جەختی لەوە كردەوە كە هێزەكانیان بۆ مەشق و یارمەتی پێویستیان بە هاوپەیمانان هەیە، بەڵام ناكرێت بۆ هەتا هەتایە تەنها پشت بە ئەمریكا و هاوپەیمانان ببەسترێت.
جێگری سەرۆكی هەرێم : سەرۆك مام جەلال بناغە ی یەكخستنەوەی پێشمەرگەی دانا.
جەعفەر شێخ مستەفا: بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرجەم دەسەڵاتەكانی داوەتە یەكەكانی 70 بۆ یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند کە وڵاتەکەی سەرکەوتن بەدەستدەهێنێت چونکە هیچ بژاردەیەکی دیکەی لەبەرجەستەدا نییە، ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەمە یەکەم جارنییە تووشی مەترسیی لەناوبردن دەبنەوە.
لە میانی وتارەکەیدا، لە بارەگای نەتەوەیەگرتووەکان، بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، روبەریو هەموو ئەو هەوڵانە دەبنەوە کە بۆ لەناوبردنیان دەدرێت.
ناتانیاهۆ ئاماژەی بەوەکرد، ئەوەی ئەوان هەوڵی بۆدەدەن پەیوەندی بە خاکەوە نییە، بەڵکو پەیوەندیدارە بە بوونی دەوڵەتێکی جوولەکەوە هەیە.
سەبارەت بە تێکدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، نەتانیاهۆ جەختی کردەوە، ئەگەر ئەوەیان نەکردایە ، ئێستا هەموویان لەژێر مەترسیی مردندا دەبوون، دەشڵێت؛ هەرچەندە وێرانکردنی ئەو دامەزراوانە کارێکی زۆر سەخت بوو، بەڵام بۆ ئەو لە ئاسانترین بڕیارەکان بووە.
لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رەخنەی توندی لە هەڵوێستی هەندێک وڵاتی رۆژئاوایی گرت و ئاماژەی بەوەکرد، "بەشێک لەوانەی تۆمەتباری دەستبەسەرداگرتنمان دەکەن لە بەریتانیا و فەرەنسان، پێیان دەڵێم؛ بەسە درۆکردن، چونکە خۆتان جیهانتان داگیر کردبوو".
سەبارەت بە بەرزاییەکانی جۆلان رایگەیاند، بە ئەحمەد شەرع دەڵێت؛ جولەکەکان لە سەردەمی موساوە لەوێ بوونیان هەبووە.
نەتانیاهۆ تیشکی خستە سەر رەوشی ناوخۆیی و رایگەیاند، سێ ساڵە لە حەوت بەرەی جیاوازەوە شەڕ دەکەن، هاوکات بەرگریی لە هەڵسوکەوتی هاووڵاتییانی کرد لە کەرتی رۆژئاوا و رایگەیاند، کاتێک هەندێک لە هاووڵاتییانیان بەرگریی لە خۆیان دەکەن، راگەیاندنە جیهانییەکان بە توندوتیژیی نیشتەجێبووان ناوی دەبەن.
وەزیری دەرەوەی سعودیە رایگەیاند، دەبێت ئیسرائیل دەستبەجێ چالاکییەکانی نیشتەجێبون لە کەرتی رۆژئاوا راگرێت و پشتگیری پلانەکەی دۆناڵد ترەمپ دەکەن بۆ کەرتی غەززە.
فەیسەڵ بن فەرحان،وەزیری دەرەوەی سعودیە رایگەیاند دژی ئەو چالاکیانەی ئیسرائیلن لە کەرتی رۆژئاوا، ئاماژەی بەوەشکرد هێرشی حوسییەکان بۆ سەر رێڕەوی کەشتیوانی لە باب مەندەب مەترسی و هەڕەشەیەکی راستەوخۆن بۆ سەر ئاسایشی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.
ناوبراو وتیشی، دەستدرێژی و هێرشەکانی حوسییەکان شوێنە مەدەنییەکانی ناو خاکی سعودیە دەکەنە ئامانج و وڵاتەکەی مافی پاراستن و بەرگرییکردن لە خۆی هەیە لە بەرانبەر ئەم هەڕەشانەدا و وەڵامی پێویستیان دەداتەوە.
سەبارەت بە رەوشی ناوخۆیی یەمەنیش، دووپاتی کردەوە لە ئێستادا لەپێشینەی سەرەکیی کارەکانیان پاراستنی یەکپارچەیی خاکی یەمەنە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وەزیری دەرەوەی سعودیە تیشکی خستە سەر رەوشی فەلەستین رایگەیاند، دەبێت دەستبەجێ چالاکییەکانی نیشتەجێکردنی ئیسرائیل لە کەرتی رۆژئاوا رابگیرێت و پشتگیریی وڵاتەکەیشی بۆ جێبەجێکردنی تەواوەتیی پلانی دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە داهاتووی کەرتی غەززە دەربڕی.