logoLIVE
  • راپۆرت
  • بەرنامەکان
logo

هەواڵەکان

-

وشكەساڵی كاریگەری گەورەی لەسەر سنووری برادۆست هەبووە

وشكەساڵی كاریگەری گەورەی لەسەر سنووری برادۆست هەبووە

کوردسات نیوز

٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١

article-image



 
نوێترین هەواڵەکاننوێترین هەواڵەکان

ئیمانوێل ماکرۆن: ئیسرائیل سنووری ئەو وڵاتانەی هاوسنوورین پێشێلدەکات
جیهان١ سەعات لەمەوبەر

ئیمانوێل ماکرۆن: ئیسرائیل سنووری ئەو وڵاتانەی هاوسنوورین پێشێلدەکات

ئیمانوێل ماکرۆن لە کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان وتارێکی پێشکەشکرد و تێیدا رەخنەی توندی لە ئیسرائیل گرت و پشتیوانیی خۆشی بۆ فەڵەستین دەربڕی.

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان و لە وتارێکدا رایگەیاند، ئیسرائیل پێشێلی سەروەریی هەموو ئەو وڵاتانە دەکات کە هاوسنوورین.

وتیشی، دەیان دەوڵەت پێش ساڵێک دانیان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا ناوە، بەڵام بەهای ئەو دانپێدانانە چی دەبێت ئەگەر بەردەوام بن لە بێدەنگیی بەرانبەر ئەوەی لە غەززە روودەدات.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر کەسێک بانگەشەی ئەوە بکات کە ئاسایشی ئیسرائیل لەڕێگەی پێشێلکردنی سەروەریی هەموو وڵاتانی دراوسێیەوە دێتە دی، هەڵەیەکی زۆر گەورە دەکات و ئەوەی پێی دەوترێت ئاشتی لە غەززە، هیچ ڕێڕەوێکی مرۆیی نەکردووەتەوە و ئەوەی لە غەززە روودەدات بۆ هەموومان مایەی شەرمەزارییە.

ئەوەشی روونکردەوە: ئێمە هەموو رۆژێک لە کەناری رۆژئاوا گەواهیدەری پێشێلکارین، بۆیە لە کاتێکدا سەرەتاییترین مافە بنەڕەتییەکانیان پێشێلدەکرێت، ئێمە باوەڕمان بە سەروەری بۆ فەڵەستینییەکان هەیە. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
شارەوانیی هەولێر: هەڵمەتێکی فراوانی لابردنی بەنزین فرۆشەکانی سەر شەقامەکانمان دەستپێکرد
کوردستان٣ سەعات لەمەوبەر

شارەوانیی هەولێر: هەڵمەتێکی فراوانی لابردنی بەنزین فرۆشەکانی سەر شەقامەکانمان دەستپێکرد

شارەوانیی هەولێر بڵاویکردەوە، لە پێناو پاراستنی سیمای شار و رێگریکردن لە زێدەڕۆیی، هەڵمەتێکی فراوانی لابردنی بەنزین فرۆشەکانی سەر شەقامەکانیان دەستپێکردووە.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر رایگەیاند، ئەمشەو تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیی دوو، بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی، هەڵمەتێکی فراوانی لابردنی بەنزین فرۆشەکانی سەر شەقامەکانیان دەستپێکرد.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەم دیاردەیە لە ئێستادا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە، بەبێ هیچ مۆڵەتێک و مەرجی سەلامەتی و رەچاوکردنی کوالێتی و رێنماییەکان، بەنزینی خراپ بەسەر هاوڵاتیان و شوفێراندا ساغدەکەنەوە.

ئەوەشی روونکردووەتەوە، جگە لە ناشرینکردنی سیمای شار، ئەم کارە مەترسییەکی گەورەیە بۆ گیانی خودی فرۆشیارەکانیش، لەبەر ئەوەی هیچ مەرجێکی سەلامەتییان تێدا نییە و ئەگەری رووداوی نەخوازراو و کەوتنەوەی ئاگریشی زۆرە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
گۆتێرێز: هێزی سەربازی بەتەنها ناتوانێت ئاسایش مسۆگەر بكات
جیهان٧ سەعات لەمەوبەر

گۆتێرێز: هێزی سەربازی بەتەنها ناتوانێت ئاسایش مسۆگەر بكات

سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان رایدەگەیەنێت، مافەكانی مرۆڤ پێشێلكراون و برسیكردن كراوەتە چەكی جەنگ.

لە نیویۆرک، كۆبوونەوەی گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان دەستیپێكرد و لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەشدا ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشدارییەکی توندی دا لەسەر رەوشی جیهان و رایگەیاند، هێزی سەربازی بەتەنها ناتوانێت ئاسایش مسۆگەر بكات.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە 10 ساڵی رابردوودا جەنگەكان دەرئەنجامی وێرانكەریان لێكەوتووەتەوە و تێیاندا مافەكانی مرۆڤ بەشێوەیەکی مەترسیدار پێشێلكراون.

سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان جەختیشی کردەوە، خەڵكی مەدەنی راستەوخۆ كراونەتە ئامانج و لە زۆرێک لە ململانێکاندا برسییكردن وەک چەكی جەنگ بەكارهێنراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
Kurdsat News logo

کوردسات نیوز پلاتفۆرمێکی هەواڵی کوردییە، ڕوماڵی ڕاستەوخۆی ڕووداوە ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دەکات بە تایبەتی هەواڵەکانی هەرێمی کوردستان.


هەواڵڕاپۆرتبیروڕابەرنامەکانتەندروستیفەرهەنگیڤیدیۆ

سەردانی پێگەکانی ترمان بکە
Channel logoChannel logoChannel logoChannel logo
Social media iconSocial media iconSocial media iconSocial media icon
|
کوردسات نیوز ©️ ٢٠٢٦. هەموو مافەکان پارێزراوە.