نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی
هەساو ئەمیر
٢٣ی نیسانی ٢٠٢٥
دوای پاشەکشەی دۆناڵد تڕەمپ لە هەڕەشەی لەسەر کار لابردنی سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا و باسی رێککەوتنی بازرگانی لەگەڵ چین، نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کرد.
دوای لێدوانەکانی دۆناڵد تڕەمپی ەرۆکی ئەمریکا لەماوەی دوو هەفتەی رابردوودا لەبارەی سزاکانی سەر چین و لەسەر کار لابردنی جیرۆم پاوڵی سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا، نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو رووی لە بەرزبوونەوە کرد، بە جۆرێک بەربەستی سێ هەزار و 400 دۆلاری بۆ هەر ئۆنسەیەک تێپەڕاند و تەنانەت نزیک بووەوە لە سێ هەزار و 500 دۆلار.
لەماوەی 12 سەعاتی رابردووشدا، دوای پاشەکشەی دۆناڵد تڕەمپ لەبارەی لەسەر کار لابردنی جیرۆم پاوڵ. هەروەها لێدوانەکانی لەبارەی چین کە باسی لەوەکرد، نزیکن لەوەی لەگەڵ چیندا بگەنە رێککەوتنێکی بازرگانی. لەلایەکی دیکەشەوە باسی رەوینەوەی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکراین، هۆکارێک بوون بۆ دابەزینی نرخی زێڕ.
لە ئێستادا نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و 302 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوکات، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بەرانبەرە بە 106 هەزار و 756 دۆلار و یەک گرامیش بە 106 هەزار و 7 دۆلارە.
لەماوەی نزیکەی پێنج ساڵی رابردوودا، دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دەستپێکی جەنگی روسیا و ئۆکراین لە ساڵی 2022، دواتریش جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماس، هەروەها گۆڕانکارییە سیاسییەکانی جیهان، رۆژ بە رۆژ و ساڵ بە ساڵ نرخی زێڕ رووی لە بەرزبوونەوە کردووە و ئێستا نرخی زێڕ دوو هێندەی ئەو چەند ساڵەی رابردووە.