سەرۆککۆمار پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆککۆماری میسر دەکات
کوردسات نیوز
19 ديسمبر 2023
لەبروسکەکەدا سەرۆککۆمار گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆک سیسی کردوە و ھیوای سەرکەوتن و خۆشگوزەرانی زیاتری بۆ خۆی و گەلی میسری برا دوپاتکردوەتەوە.
ھەروەھا سەرۆککۆمار جەختی لە پەرۆشیی بەردەوامی عیراق کردوەتەوە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات بەشێوەیەک، کە خزمەت بە بەرژەوەندی ھاوبەشی ھەردوو گەلی برا بکات.
