logoLIVE
  • راپۆرت
  • بەرنامەکان
logo

هەواڵ

-

Invalid Date

نوێترین هەواڵەکان

img
کوردستان٢ سەعات لەمەوبەر

سبەینێ بافڵ جەلال تاڵەبانی لەهەڵەبجەوە پەیامی دەبێت

بەئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی، کەرنەڤاڵی جەماوەری لیستی ٢٢٢ـی یەکێتی لەهەڵەبجە بەڕێوەدەچێت.

کاروان گەزنەیی‎ وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، سبەینێ بەئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان،  کەرنەڤاڵی جەماوەری لیستی ٢٢٢ـی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت، کە تێیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی وتارێک پێشکەش دەکات.

وتیشی، کەرنەڤاڵەکە لە هۆڵی نێودەوڵەتیی کۆلێژی وەرزش لە هەڵەبجە، سەعات 2ـی پاشنیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
img
کوردستان٣ سەعات لەمەوبەر

قوباد تاڵەبانی: نابێت هەولێرییە رەسەنەکان لە خێروبێری شارەکە بێبەش بکرێن

قوباد تاڵەبانی دەڵێت: نابێت دانیشتووانە رەسەنەکەی هەولێر، پەراوێز بخرێن و لە خێروبێری شارەکە بێبەش بکرێن.

قوباد تاڵەبانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی لە فەیسبوک ئەم وێنانەی بڵاوکردووەتە و نووسیویەتی: راستە شەکرەشار پایتەختی هەموومانە و شانازی بە مێژووەکەی و خاکەکەی و خەڵکە میهرەبانەکەیەوە دەکەین، بەڵام هاوکات نابێت دانیشتووانە رەسەنەکەی خۆی، هەولێرییە رەسەنەکانی سەیداوە و تەیراوە و تەعجیل و سێتاقان و منارە و باداوە و.. پەراوێز بخرێن و لە خێروبێری شارەکە بێبەش بکرێن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ هەڤاڵانی بازنەکانی ٩ـی سەیداوە و ١١ـی تەیراوەی هەولێر ئاماژەم بەو جیاوازییە چینایەتییە گەورەیە کرد کە تا دێت لە هەولێر تۆختر دەبێتەوە، هەروەها ئەوەی جێی داخە بەشێکی گەورەی هەولێرییە رەسەنەکان لە چینە پەراوێزخراو و کەم داهاتەکەن. دەشڵێت، یەکێتی هەوڵی داوە و هەوڵ دەدات لەڕێگەی چارەسەرکردنی کێشەی بودجە و موچەوە لە کورتماوەدا بازاڕی هەولێر و شارەکانی کوردستان سەقامگیربێت و لە درێژماوەشدا لەڕێی گەشەپێدانی هاوسەنگ و بەردەوامەوە جیاوازیی چینایەتی لە هەولێر و کوردستان کەم بکاتەوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
img
کوردستان٦ سەعات لەمەوبەر

دەزگای ئاسایشی هەرێم: دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەرمان دەستگیر کرد

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین، بڵاویکردوەتەوە توانیویانە دەستبگرن بەسەر چوار کیلۆ گرام ماددەی هۆشبەر و 750 حەب، کە بە  دوو بازرگان بوون و ئەوانیش دەستیگرکراون و بە بڕیاری دادوەر روبەروی یاسا کراونەتەوە .

ئەمڕۆ یەکشەممە، دەزگای ئاسایشی هەرێم، راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە  و تێیدا هاتووە؛  بە هەماهەنگی ئاسایشێ راپەڕین دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەری لە سنوری راپەڕین راگەیاند.

وەک ئەوەی هاتووە؛  ئاسایشی راپەرین  بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، شەوی 2025/10/13 لەسەر بنەمای زانیاری پێشوەخت، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانیان لەسنوری ئیدارەی راپەڕین، دووبازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکەن و دەستبەسەر بڕی چوار کیلۆ ماددەی هۆشبەر لەجۆری(کریستاڵ) و بڕی(750)دەنک حەبی ترامادۆڵ بگرن.

 

ئەوەشیانخستوەتەڕوو؛ لە ئێستادا تۆمەتباران بە بڕیار دادوەر و بە ماددەی 26 لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان راگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
Kurdsat News logo
کوردسات نیوز

کوردسات نیوز پلاتفۆرمێکی هەواڵی کوردییە، ڕوماڵی ڕاستەوخۆی ڕووداوە ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دەکات بە تایبەتی هەواڵەکانی هەرێمی کوردستان.


هەواڵڕاپۆرتبیروڕابەرنامەکانتەندروستیفەرهەنگیڤیدیۆ

سەردانی پێگەکانی ترمان بکە
کوردساتڤۆیس ئۆف کوردساتدەنگی کوردساتکوردبین
Social MediasSocial MediasSocial MediasSocial Medias
|
کوردسات نیوز ©️ ٢٠٢٥. هەموو مافەکان پارێزراوە.