یاریزانانی مانچستەر یونایتد گەیشتنە گدانسکی پۆڵندا
کوردسات نیوز
٢٥ی ئایاری ٢٠٢١
یۆرۆپا لیگ
مانچستەر یونایتد کە بەھۆی ئەوەی نەیتوانی لە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنس لیگی ئەم وەرزە ئاستی پێویست پێشکەش بکات و کراە دەرەوە ، لە یۆرۆپا لیگ ئەرکەکەی تەواو کرد و تیپەکەی سۆڵشایەر توانیان ھەنگاو بە ھەنگاو بەسەرکەوتویی ببڕن و بگەنە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە
ئەمە جیالەوەی ئەوان بە بەدەستھێنانی ریزبەندی پلەی دووەم ئەم وەرزەی پرێمەرلیگیشیان کۆتایی پێ ھێنا
مان یوو لە ساڵی ٢٠١٧ توانی نازناوەکە بباتەوە ، بەڵام ڤیاریاڵ ئەمە یەکەمین جارە بگاتە یاری کۆتایی یەکێک لە پاڵەوانێتییە ئەوروپییەکان ، بەڵام ئەو تیپە واتە ژێر دەریاییە زەردەکان کە ئەمساڵ لەژێر سەرپەرشتی ئۆنای ئیمیری ئەرکەکەیان بەجێ گەیاند ئەو راھێنەرە بە راوچی یۆرۆپا لیگ ناسراوە و ٣ جار لەسەر یەک لەگەڵ سیڤییا نازناوەکەی بەدەستھێنا .


