ئەستۆن ڤیلا ٤٠ ملیۆن پاوەن پێشکەش ئەستێرەیەکی چێڵسی دەکات
کوردسات نیوز
٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١
ئەستۆن ڤیلا
لە کاتی دەستبەکاربوونی تۆماس تۆخێلەوە وەکو راھێنەری یانەی چێڵسی ئەبراھام لە پێکھاتەی سەرەکی دورخراوەتەوەو ئێستا یانەکە دەیەوێت بیفرۆشێت بۆ ئەوەی پارەی کڕینی ئێرلین ھالاند یان ھێرشبەرێکی تر کۆبکەنەوە .
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنەمەی میرەری بەریتانی , ئیدارەی یانەی ئەستۆن ڤیلا ھەوڵی جدی دەدات بۆ گواستنەوەی ئەو ھێرشبەرە بۆ ریزەکانی و ئامادەیە ئەو پارەیە پێشکەش بکات چێڵسی داوای کردووە .
ئەبراھام وەرزی ٢٠١٨ بۆ ٢٠١٩ بە شێوەی خواست یاریی بۆ ئەستۆن ڤیلا کردووەو تیایدا بە تۆمارکردنی ٢٥ گۆڵ سەرکردایەتی ئەو یانەیەی کرد بۆ گەڕانەوە بۆ پرێمەر لیگ .
جگە لە ئەبراھام ئیدارەی ئەستۆن ڤیلا بڕی ٣٠ ملیۆن پاوەنیشی پێشکەش ئارسیناڵ کردووە بۆ گواستنەوە ئیمیلی سمیس ، بەڵام ئارسیناڵ ئۆفەرەکەی رەتکردووەتەوە .