ستێرلینگ دڵخۆش نییە لە مانچستەر سیتی
کوردسات نیوز
٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢١
رەحیم ستێرلینگ
سترێلینگ لە سێ ساڵای سەرەتای دەستبەکاربوونی پیپ گواردیۆلا وەکو راھێنەری مان سیتی ھەموو وەرزێک سەروی ٢٠ گۆڵی تۆمار دەکرد ، بەڵام لە وەرزی چوارەمدا واتا وەرزی رابردوو لە پێکھاتەی سەرەکی دورخرایەوەو بەشداری کەمترین یاریی کرد .
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا پێش کۆتا یاریی ئینگتەرا لە قۆناغی کۆمەڵەکانی یۆرۆ بەرامبەر چیک , ستێرلینگ وتی کە ھەموو ئەوەی ئەیەوێت ئەوەیە دڵخۆش بێت و تەنیا بە یاریکردنیشی بە شێوەی سەرەکی دڵخۆش دەبێت .
ئەو یاریزانە وتیشی ، کە لەو کاتەوەی منداڵ بووە ھەر کاتێک یاریی نەکردبێت دڵخۆش نەبووە و ھۆکاری ئەوەی ئێستا لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا دڵخۆشە ئەوەیە بەشێوەیەکی سەرەکی یاریی دەکات .
ستێرلینگ لە بەشێکی تری وتەکانیدا داوای لە ھاندەرانی ئینگلتەرا کرد کاردانەوەی خێرایان نەبێت لەبارەی ئەنجامەکانەوەو چاوەڕێ بکەن بزانن چی روودەدات و ئەو کاتە ڕەخنە بگرن .