لە وەڵامدا سکالۆنی وتی  ،ئێمە لەسەرەتاکانی ئەو بەشەدا ھەندێک کێشە ھاتە رێگەمان ، دروستبونی ئەو پەناڵتییەش دۆخی ئێمەی بەجۆرێکیتر گۆڕی و ئاراستەکەی بەلایەکی تردا برد .
سکالۆنی وتیشی ئێمە بەشێوەیەکی گشتی ئاستێکی باشمان پێشکەش کرد و ھەلی زۆرمان رەخساند ، بەڵام نەمانتوانی سەرکەوتوو بین و بەباشی مامەڵەمان لەگەڵ نەکرد 
راھێنەرەکەی تانگۆ وتیشی ئەگەرچی ئێمە نەمانتوانی براوە بین و ٣ خاڵی یارییەکە بەدەست بھێنین ، بەڵام ھێشتا پاڵەوانێتییەکە بەردەوامە و تەنھا یارییەکمان ئەنجامدا 
لەکۆتایدا سکالۆنتی وتی پێویستە بە خێرایی ھەڵەکانمان چارەسەر بکەین