جارێکیتر ئەرژەنتین گرێ کوێرەی چیلی بۆ نەکرایەوە
١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١
یەکەم خاڵی وەرچەرخان لە یارییەکەدا کەوتە دەقیقەی ٣٣ کاتێک لیۆنێل مێسی بە لێدانتێکی راستەوخۆی جوان گۆڵی پێشکەوتنی بە تانگۆ بەخشی .
ئەگەرچی بەشی یەکەم بەسودی کورانی تانگۆ کۆتایی ھات ، بەڵام یاریزانەکانی چیلی رێگەیان نەدا ئەو سیناریۆیە بۆ بەشی دووەمی بەردەوام بێت ، کاتێک لە دەقیقەی ٥٧ داوەر بە پشت بەستن بە ڤار فیکەی پەناڵتی بەسودی لاروخا لێدا و ئەگەرچی ئارتورۆ ڤیداڵ نەیتوانی سەرکەوتوو بێت بەڵام ئیدواردۆ ڤارگاس زیرەکانە تۆپەکەی خستە ناو خانەی گۆڵ و گۆڵی بەرامبەر بونەوەی کردەوە و یارییەکە بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ ھەرلایەک کۆتایی ھات و ھەردولا بە خاڵێکەوە یاریگایان جێھێشت .

