ژیری دەستكرد هاوكێشەی سەربازییەكانی لە جەنگی ئێران گۆڕیوە، لە نوێترین پێشهاتەكانی جەنگ  زانیارییەكان دەریدەخەن ئەمریكا  لەم جەنگەدا  تەكنەلۆژیایەكی ژیری دەستكردی بە ناوی"مەیڤن"بۆ ئاسانكردنی ئەركە سەربازییەكان بەكارهێناوە كە لە ساڵی 2018وە كاری لەسەر دەكرێت. 

مایكڵ براون، بەڕێوەبەری پێشووی بەشی داهێنانەكانی وەزارەتی بەرگری ئیمریكا كە ئیچستا ناوەكەی گۆراوە بۆ  وەزارەتی جەنگ  بە رۆژنامەی فۆربیسی رایگەیاند، حكومەتی ئەمریكا لە هێرشەكانی سەر ئێران تەكنەلۆژیایەكی نوێی زیرەكی دەستكرد بەكارهێنراوە بە ناوی مەیڤن و دەسەڵاتدارانی ئێران بەو تەكنەلۆژیایە بە ئامانجگیراون.

 تەكنەلۆژیاكەی ئەمریكا رۆڵیكی گرنگی هەبووە لە دەستنیشانكردنی ئامانجەكان و توانای كۆكردنەوەی زانیاری لە چەندین سەرچاوەوە هەیە وەك، كامێراكانی چاودێری، رادار و سیستمی بەرگری و درۆن و وێنەی سەتەلایتی و هەر سەرچاوەیەك كە دەستیپێیبگات دەتوانێت كۆیبكاتەوە و لێكدانەوە و شیكردنەوەیان بۆ بكات و ئامانجێكی رون و ئەگەری سەركەوتنی هێرشەكە دەربخات لە هەمان كاتدا هەڵبژاردنی جۆری چەكەكە دەستنیشان دەكات وەك باشترین چەك بۆ هێرشكردنە سەر ئەو ئامانجەی لەلایەن تەكنەلۆژیاكەوە دیاریكراوە  
هەروەها ژیری دەستكردی "مەیڤن" كە لە جەنگی دژی ئێران لەلایەن ئەمریكاوە بەكارهێندراوە لە 24 سەعاتی یەكەمدا 1000 ئامانجی دۆزیوەتەوە و پێكاویەتی.

ئەو تەكنەلۆژیایەی ژیری دەستكرد دەتوانێت لە رێگەی درۆنەوە راستەوخۆ زانیاری كۆ بكاتەوە و بیگوازێتەوە بۆ سەنتەری كۆكردنەوەی  زانیارییەكان و لێكدانەوەیەكی ورد بكات بۆ دۆزینەوەی شوێنی ئامانجەكە.

هاككردنی سیستمی كۆمپیوتەر و كامێراكانی چاودێری كە بەشێكە لە ئەركەكانی ئەو تەكنەلۆژیایە ، رۆڵێكی گرنگی هەبووە لە چاودێری و كۆكردنەوەی زانیارییەكان و ناسینەوەی شوێنەكە و ناردنی بۆ سەنتەری كۆكردنەوەی زانیارییەكان و بەراوردكردنی بە هەر زانیارییەكی تر و دانانی پلانێكی ورد و ئاراستەكردنی فەرمانی بە ئامانجگرتنی شوێنەكە.

شارەزایانی بواری تەكنەلۆژیا مەترسیان لە بەكارهێنانی ئەو تەكنەلۆژیایە هەیە،  چونكە  ئەگەری ئەوە هەیە تەكنەلۆژیاكە نەتوانێت كەسانی مەدەنی و سەربازی لەیەك جیابكاتەوە، بەوەش ژمارەیەكی زۆری كەسانی مەدەنی ببنە قوربانی، ئەوەش لەسەر ئەو بنەمایەی تەكنەلۆژیای زیرەكی دەستكردی مەیڤن تەنها  پێكانی ئامانجەكەی لەلا گرنگە نەك ژمارەی ئەو كەسانەی دەبنە قوربانی.