ترەمپ هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی جەنگ دژی ئێران دەکات
لاوەند سالار حەمەد
٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
لاوەند سالار حەمەد
٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت و سبەینێ سێشەممە لە درەنگانی شەودا ئەگەری نمەباران لە ناوچە شاخاوی و سنوورییەکانی باکوور هەیە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچەهەوردا دەبێت، سەبارەت بە پلەکانی گەرماش ئاماژە بەوەکراوە، بە شێوەیەکی گشتی نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، تەنها لە سنووری پارێزگای دهۆک نەبێت کە نزیکەی دوو پلە نزم دەبنەوە.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ سێشەممە، کەشناسیی هەرێم پێشبینی دەکات، ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەوردا بێت، پاشان لە کاتەکانی ئێوارەدا لە ناوچە شاخاوییەکان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، بەتایبەتی لە ناوچە سنوورییەکانی باکوور و لە درەنگانی شەودا کەمێک نمەباران لەو ناوچانە دەبارێت، هاوکات پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 25 پلەی سیلیزی
پیرمام: 20 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 21 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 23 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 24 پلەی سیلیزی
دهۆک: 22 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 20 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 23 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 27 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 15 پلەی سیلیزی
سۆران: 21 پلەی سیلیزی
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەستگیرکردنی هاووڵاتییەکی بە تۆمەتی پیسکردنی ژینگە و رشتنی رۆنی رەش لەسەر رێگای زەڕایەن – دەربەندیخان راگەیاند، هاوکات دەستیش بەسەر بارهەڵگرێکدا گیرا.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ پاراستنی ژینگە و رێگریکردن لە پیسبوون و دروستکردنی مەترسیی بۆ سەر تەندروستیی گشتی، توانراوە لەسەر رێگای دووسایدی زەڕایەن - دەربەندیخان تۆمەتبارێک دەستگیربکەن، کە رۆنی رەش (نەفتا)ـی لەو سنوورەدا رشتووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، هەر لەو هەڵمەتەدا توانیویانە دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگردا بگرن.
لەبارەی رێکارە یاساییەکانیشەوە، بەڕێوەبەرایەتییەکە روونیکردووەتەوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆسیەکە لەلایەن دادگاوە کراوەتەوە و بەپێی یاسا رێکاریی پێویست بەرانبەر تۆمەتبارەکە گیراوەتەبەر و لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامن.