فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران عیراق، بەیاننامەیەکی سەبارەت بە هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستان بڵاوکردووەتەوە و تێیداهاتووە: ئەم پەلامارانە کە بەردەوام  لە ڕێگەی درۆنەوە دژ بە شارەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێن، پێشێلکارییەکی مەترسیدارن ، بەئامانجگرتنی ماڵی هاوڵاتیان و شەهیدکردنی خێزانێکی سڤیل، تاوانێکی گەورەیە و دەچێتە خانەی "تاوانی جەنگ ، کە هیچ پاساوێک هەڵناگرێت.

دەقی بەیاننامەکە

بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە درۆنییە دەکەین کە گوندی (زەرگەزەوی) لە سنووری پارێزگای هەولێر کردە ئامانج و بووە هۆی شەهیدبوونی دوو هاوڵاتی سڤیل لەناو ماڵەکەی خۆیاندا 

ئەم پەلامارانە کە بەردەوام  لە ڕێگەی درۆنەوە دژ بە شارەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێن، پێشێلکارییەکی مەترسیدارن ، بەئامانجگرتنی ماڵی هاوڵاتیان و شەهیدکردنی خێزانێکی سڤیل، تاوانێکی گەورەیە و دەچێتە خانەی "تاوانی جەنگ ، کە هیچ پاساوێک هەڵناگرێت .

وەک فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکەین بەرپرسیارێتی یاسایی و دەستووری خۆی لە پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکات و ڕێگری بکات لە دووبارەبوونەوەی ئەم هێرشە نایاساییانە کە گیانی هاوڵاتیانمان دەکەنە ئامانج .

سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هەردوو شەهیدی مەزڵووم دەکەین و هیوای سەقامگیریی بۆ نیشتمان دەخوازین.

فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

٧ی نیسانی ٢٠٢٦