دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە لێدوانێکی نوێدا بە کەناڵی "فۆکس نیوز" راگەیاند، ئەگەر تاران ئامادە نەبێت بە خێرایی رێککەوتنێک ئیمزا بکات، بژاردەی تەقاندنەوەی هەموو شتێک و دەستبەسەرداگرتنی نەوتی ئەو وڵاتە تاوتوێ دەکات. 

سەرۆکی ئەمریکا لە رێگەی کەناڵی "فۆکس نیوز"  هۆشداریی توندیدا، کە لە ئەگەری شکستهێنانی دانوستانەکان، ژێرخانی ئێران لە پرد و وێستگەکانی بەرهەمهێنانی وزە لە سەرانسەری وڵاتدا وێران دەکرێن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردوە، کە ئێستا دەرفەتێکی باش هەیە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن و لێخۆشبوونی کاتی بۆ ئەو کەسانە دەرکردووە کە بەناوی ئێرانەوە دانوستان دەکەن بۆ ئەوەی بتوانن بەردەوام بن.

ترەمپ جەختی لەوە کردەوە کە باشترین بژاردە بۆ وڵاتەکەی دەستبەسەرداگرتنی نەوتی ئێرانە ئەگەر تاران نەێتە ژێر باری رێککەوتنێکی نوێ.