سەرۆکایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی نەینەوا رێنماییی نوێی ئاڕاستەی سەرجەم دادگا و بنکەکانی دادوەریی سەر بە پارێزگاکە کرد، بە مەبەستی پێدانی تایبەتمەندیی کۆمەڵایەتی و ئاسانکاریکردنی ته‌واوی رێکارە یاساییەکان بۆ رزگاربووانی دەستی تیرۆریستانی داعش لە پێکهاتەی ئێزدی.

بەپێی نووسراوێکی رەسمی کە بە ئیمزای دادوەر رائد حمید المصلح، سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی نەینەوا دەەرچووە، ئاماژە بەوە کراوە کە لە سەر بنەمای بەرژەوەندیی گشتی و بەپێی یاسای رزگاربووانی ئێزدی ژمارە (8)ی ساڵی 2021، پێویستە لە کاتی وەرگرتنی وتەی رزگاربوواندا رەچاوی باری دەروونی و کۆمەڵایەتییان بڕیار بدرێت و شوێنی تایبەت و سەربەخۆیان بۆ دابین بکرێت.

لە رێنماییەکەدا جەخت لەوەش کراوەتەوە: پێویستە دادوەران رەچاوی ئەو حاڵەتانە بکەن کە رزگاربووان پێشتر لەبەر بارودۆخی سەختی دەروونی و جەستەیی نەیانتوانیوە ناوی تاوانباران یان ئەنجامدهەرانی تاوانەکان دەستنیشان بکەن، تا بوار و هەلی تەواویان پێبدرێتەوە بۆ داواکردنی مافەکانیان و بەدیهێنانی دادپەروەری.