دۆناڵد ترەمپ بەمەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل گەیشتە واشنتن و لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، پێویستە بگەنە راگەیاندنی ئاگربەستی خێرا.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانە رۆژنامەنووسییەکەیدا لە واشنتن ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ گەرەنتییەک نییە لەبارەی ئەگەری بەشداریکردنی ئەمریکا لە شەڕەکەدا.

وتیشی، "من وەک پێشوو خواستم لەسەر دانوستان نەماوە، ئەگەر ئێران دانوستانی بوێت ئەوا دەزانن چۆن پەیوەندیم پێوە بکەن".

بەیانی ئەمڕۆش دۆناڵد ترەمپ بە تۆڕی ئێن بی ئێسی ئەمریکی راگەیاندبوو، کەئەگەری هەیە ستیڤ ویتکۆڤ نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست یان جەی دی ڤانسی جێگری خۆی بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران بنێرێت.