ژمارەیەك هاووڵاتی هەرێمی كوردستان دوای گیرخواردنیان لە ئێران گەڕێنرانەوە بۆ هەولێر
هادی
١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
ژمارەیەك هاووڵاتی هەرێمی كوردستان دوای ئەوەی لە دورگەی كیش لە باشوری ئێران گیرخواردبوو لە دوورگەی كیش گەڕێنرانەوە هەرێمی كوردستان.
سروە رەسوڵ، بەرێوەبەری ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكانی هەرێم بە كوردسات نیوزی راگەیاند، 80 هاووڵاتی هەرێمی كوردستان و عیراق، بەهۆی راگرتنی گەشتی ئاسمانی لە دوورگەی كیش لە ئێران گیریانخواردبوو گەرێنرانەوە بۆ هەرێمی كوردستان.
وتیشی، ئەو كەسانە 76 هاووڵاتی كورد و چوار هاووڵاتی عەرەب بوو، بە كەشتی گەشتیاری لە دوورگەی كێشەوە گەیەنراونەتە بەندەری بەسرەو لەوێشەوە گەرێنراونەتەوە بۆ هەرێمی كوردستان، پرۆسەی گەڕانەوەی ئەو هاووڵاتییانەش 72 سەعاتی خایاندووە.