گروپێكی چەكداری عیراقی ئازادكردنی ئەو  رۆژنامەنووسە ئەمریكییەكەی راگەیاند كە  لە كۆتایی مانگی رابردوودا لە بەغداد رفێنرا

ئاژانسەكانی هەواڵ  لەزاری  لێپرسراوێكی  باڵای گروپی چەكداری كەتیبەكانی حزبوڵاوە بڵاویانكردەوە،  ئەو كچە رۆژنامەنوسەیان ئازاكردووە بەمەرجی ئەوەی بە زووترین كات عیراق جیبهێلێت

شیلی كیتلسن كچە رۆژنامەنووسی ئەمریكی لە 31ی ئاداری ئەمساڵ لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراوەوە رفێندرا و و  وەزارەتی ناوخۆی عیراقیش راگەیاند  رۆژنامەنوسەكە  لەلایەن گروپێكی چەكدارەوە رفێنراوە