دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پەیامێکی ئاڕاستەی ئێران کردووە و داوای کردنەوەی گەرووی هورمز دەکات.

دۆناڵد ترەمپ ئەمڕۆ یەکشەممە 5ـی 4ـی 2026 پەیامەکەی ئاڕاستەی ئێران کرد و نووسیویەتی: ئەو گەرووە نەفرەتییە بکەنەوە ئەگینا ژیانتان لێ دەکەم بە دۆزەخ.

لە پەیامەکەی ترەپدا ئەوەش هاتووە: رۆژی سێشەممە دەبێتە رۆژی پرد و وێستگەکانی کارەبا و هەموویان لە یەک رۆژدا بۆردومان دەکەین. لەکۆتایی پەیامەکەشیدا نووسیویەتی سوپاس و ستایش بۆ اللە. 

ئەمە لەکاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ رۆژی 2ـی 4ـی 2026 رایگەیاندبوو: ئێمە پێویستمان بە گەرووی هورمز نییە و نەوتی ئێمەی پێدا تێپەڕ نابێت، ئەوانەی پشت بە نەوتی گەرووەکە دەبەستن با پارێزگاری لێبکەن، ئەگەر پێیان چارەسەر نەکرا دەتوانن بێن و نەوت لە ئەمریکا بکڕن.