logoLIVE
  • راپۆرت
  • بەرنامەکان
logo

هەواڵ

-

نوێترین هەواڵەکاننوێترین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ رزگاركردنی فرۆكەوانە ونبووەكەی ئەمریكای لە ئێران راگەیاند
جیهان٨ خولەک لەمەوبەر

دۆناڵد ترەمپ رزگاركردنی فرۆكەوانە ونبووەكەی ئەمریكای لە ئێران راگەیاند

سەرۆكی ئەمریكا رزگاركردنی فڕۆكەوانە ونوبووەكەی لەناو خاكی ئێران ڕاگەیاند، دەشڵێت سەربازێكیان برینداربووە.

دۆناڵد ترەمپ لە پەیامێكدا سەركەوتنی ئۆپراسیۆنێكی تایبەتی بۆ ڕزگاركردنی دووەم فڕۆكەوانی ئەمریكی لە باشووری رۆژئاوای ئێران ڕاگەیاند.

ترەمپ دەڵێت، فڕۆكەوانەكە ماوەی سێ ڕۆژ بوو دوای تێكشكان و كەوتنی فڕۆكەكەی بێسەروشوێن ببوو، دوای ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێكی گەڕان و پشكنینی ورد و چڕ و پڕ، هێزە تایبەتەكانی ئەمریكا توانیویانە فڕۆكەوانەكە لەو ناوچەیە دەربهێنن و ڕزگاری بكەن.

ئاماژەی بەوەش كرد، ئۆپراسیۆنەكە لە درەنگانی شەوی ڕابردوو ئەنجامدراوە، بەڵام لەبەر پاراستنی سەلامەتی فڕۆكەوانەكە، ناسنامەكەی و وردەكاریی زیاتریان ئاشكرا نەكردووە. 
باسی لەوەش كرد، لە كاتی جێبەجێكردنی ئەركەكەدا، سەربازێكی ئەمریكی بریندار بووە.

سەرۆكی ئەمریكا ئەم كارەی بە ئۆپراسیۆنێكی بێ وێنە وەسف كرد و جەختی لەوە كردەوە، ئۆپراسیۆنەكە دەیسەلمێنێت كە ئەمریكا كۆنترۆڵی تەواوی ئاسمانی ئێرانی كردووەو ئەمریكا هەرگیز جەنگاوەرەكانی لە دوای خۆی بەجێناهێڵێت.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
مانگی سوری ئێران: 117 هەزار خانوو و یەكەی مەدەنی زیانیان بەركەوتووە
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست١٥ خولەک لەمەوبەر

مانگی سوری ئێران: 117 هەزار خانوو و یەكەی مەدەنی زیانیان بەركەوتووە

رێكخراوی مانگی سوری ئێرانی ئاماری زیان و قوربانییانی هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەكەی راگەیاند.

رێكخراوی مانگی سور دەڵێت، لە ئەنجامی هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل تا ئێستا 117 هەزار خانوو و یەكەی مەدەنی و زیاتر لە 763 خوێندنگە زیانیان بەركەوتووە.

ڕێكخراوەكە ئاشكرایكردووە، لە ئەنجامی ئەو هێرشانە 316 ناوەندی تەندروستی و 17 بنكەی ڕێكخراوی مانگی سوری ئێرانی زیانیان بەركەوتووە.

رێكخراوەكە ئاماژەی بەوەش كردووە، سێ هەلیكۆپتەری وەزارەتی تەندروستی و 48 ئەمبوڵانس تێكشكێندراون.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بۆردی گەنجان و خوێندکاران کۆبووەوە
کوردستان١٣ سەعات لەمەوبەر

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بۆردی گەنجان و خوێندکاران کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراویی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، لەگەڵ هەردوو سکرتارییەتی کۆمەڵەی خوێندکاران و رێکخراوی ئازادی لاوان کۆبووەوە و رایگەیاند، "هەوڵی جدی هەیە بۆ ئەوەی پێگەی گەنجان لەناو رێکخستن و ناوەندەکانی بڕیاری یەکێتیدا بەهێزتر بکەن".

لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی شەمە (4/4/2026) لە هەولێر بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا سەرۆک و سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەم قۆناغەدا زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە گرنگی بە رۆڵی گەنجان و خوێندکاران لەناو ریزەکانی یەکێتیدا دەدەن و هەوڵی جدی هەیە بۆ ئەوەی پێگەی گەنجان لەناو رێکخستن و ناوەندەکانی بڕیاری یەکێتیدا بەهێزتر بکەن.

لێپرسراویی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بە ئاماژەدان بە کێشە و گرفتەکانی گەنجان و خوێندکاران لەناو کۆمەڵگای کوردستاندا، بە پێویستی زانی کۆمەڵەی خوێندکاران و رێکخراوی ئازادی لاوان زیاتر لە کێشە و گرفتەکانی گەنجان و خوێندکاران بکۆڵنەوە و هەوڵ بدەن بە بیرۆکە نوێ و ئامادەکردنی پلان و پرۆژەی گونجاو تیمی یەکێتی لە حکومەت و سەکردایەتی یەکێتی بەرچاوڕوونتر بکەن لە چۆنییەتی هاوکاری کردن و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی گەنجان و خوێندکاران.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
Kurdsat News logo
کوردسات نیوز

کوردسات نیوز پلاتفۆرمێکی هەواڵی کوردییە، ڕوماڵی ڕاستەوخۆی ڕووداوە ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دەکات بە تایبەتی هەواڵەکانی هەرێمی کوردستان.


هەواڵڕاپۆرتبیروڕابەرنامەکانتەندروستیفەرهەنگیڤیدیۆ

سەردانی پێگەکانی ترمان بکە
Channel logoChannel logoChannel logoChannel logo
Social media iconSocial media iconSocial media iconSocial media icon
|
کوردسات نیوز ©️ ٢٠٢٥. هەموو مافەکان پارێزراوە.