رێکخراوی ئۆپێك پڵەس رایگەیاند، هەشت وڵاتی نێو هاوپەیمانێتییەکە رێککەوتوون لەسەر زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی 206 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بە مەبەست سەقامگیری وزە لە جیهاندا.

زیادکردنی 206 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا لە لایەن هەشت وڵاتی ناو رێکخراوەکە لە چوارچێوەی پابەندیی وڵاتان دێت بۆ پشتگیریکردن لە سەقامگیری بازاڕی وزە، کە لە ئێستادا بەهۆی جەنگی ئەمریکا وئیسرائیل بەرانبەر بە ئێرانو  داخستنی گەروی هورمز نرخی نەوت بەرزبوەەتوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە،  کە ئەم زیادکردنە بەشێکە لەو کەمکردنەوە ئارەزومەندانەی، کە پێشتر لە نیسانی 2023دا بە بڕی 1.65ملیۆن بەرمیل راگەیاندرابوو و  بڕیاریشە ئەم گۆڕانکارییە لە مانگی داهاتوی ساڵی 2026 بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

رێکخراوەکە جەختی لەوە کردوەتەوە،  کە وڵاتانی بەشداربوو بەردەوام دەبن لە چاودێریکردنی وردی رەوشی بازاڕ و پەیڕەوکردنی سیاسەتێکی وشیارانە؛ بە شێوەیەک کە نەرمی تەواویان هەبێت بۆ زیادکردن، راگرتن، یان هەڵوەشاندنەوەی هەموارکردنەکان بەپێی پێویستی بازاڕ، لەوانەش ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی ئەو 2.2 ملیۆن بەرمیلەی، کە پێشتر بە شێوەی ئارەزوومەندانە کەمکرابووەوە.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ئەم رێکارە نوێیە دەبێتە دەرفەتێک بۆ وڵاتانی بەشداربوو تا پڕۆسەی قەرەبووکردنەوەی بەرهەمهێنان خێراتر بکەن، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ هاوسەنگکردنی دابینکردن و خواست لە بازاڕە جیهانییەکاندا.