وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، شەوی رابردوو چەند هێرشێكی درۆنی كراوەتە سەر هەرێمی كوردستان و سەرجەمیان تێكشكێنراون.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، شەوی رابردوو لە چەند كاتێكی جیاوازدا چەند هێرشێكی درۆنی كراونەتە سەر چەند شوێنێكی جیاوازی هەرێمی كوردستان كە سەرجەمیان تێكشكێنراون و خراونەتە خوارەوە.

جەختی لەوەش كردووەتەوە كە هەرێمی كوردستان هەر لە سەرەتاوە بەشێك نەبووە و ناشبێت لە شەڕ و گرژیەكان و ئاشتی دەوێت.

راشیگەیاندووە، هاووڵاتیان چاوەڕێی ئاساییبوونەوەی رەوشەكە بوون، بەڵام تیرۆیستان چاویان بە ئارامی وڵاتەكە هەڵنایەو لە نانەوەی پشێوی بەردەوامن.

داواش لە هەموو لایەك دەكات ئەو هێرشانە بۆ سەر هەرێم رابگرن و چیتر سەقامگیری و ئاسایشی كوردستان و بەرژەوەندییەكانی هاووڵاتیان نەكەنە ئامانج.