ترەمپ: هێزی دەریایی ئێرانمان تێکشکاندووە و فشارەکانمان تا بەدیهێنانی سەرکەوتن بەردەوام دەبن
محەمەد رزگار
٢٦ی ئابی ٢٠٢٦
دۆناڵد ترەمپ، تێکشکاندنی هێزی دەریایی ئێرانی راگەیاند و جەختی لەسەر بەردەوامیی هێرشە سەربازی و فشارە ئابورییەکانی وڵاتەکەی بۆ سەر تاران کردەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا تێکشکاندنی هێزی دەریاوانی ئێرانی بەدیهێناوە و تەنها لە شەوی رابردوودا 20 بەلەمی ئێرانییان لەناوبردووە.
سەبارەت بە رابەری باڵای ئێران سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد، بڕوا ناکات رابەری باڵای ئێران کۆچی دوایی کردبێت.
جەختی کردەوە لەوەی فشاری ئابوری و هێرشی سەربازی هەردووکیان کارامەیی خۆیان سەلماندووە، راشیگەیاند ئێرانییەکان بەدەست هەڵاوسانی دارایی گەورە و داڕمانی ئابورییەوە دەناڵێنن.
ترەمپ ئەوەشی خستەڕوو، رژێمی ئێران بە شێوەیەکی زۆر خراپ مامەڵە لەگەڵ گەلەکەیدا دەکات و ژمارەیەکی زۆر لە خۆپیشاندەرانی کوشتووە.
جەختی کردەوە لەوەی ئەمریکا هێزێکی دارایی مەزنی هەیە و ئەم هەنگاوانە بەرەو سەرکەوتنێکی زۆر گەورە دژی ئێران دەچن، هەروەک چۆن لە ڤەنزوێلا سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد، رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئێران کەوتۆتە چوارچێوەی هیچ خشتەیەکی کاتییەوە و تا پێویست بکات بەردەوام دەبێت. لەبارەی گەڕانەوەش بۆ سەر مێزی دانوستان، رایگەیاند هیچ وادەیەکی دیاریکراو نییە.



