وەزیری دەرەوەی ئێران وەڵامی واشنتۆن دەداتەوە و دەڵێت، رۆژی سەرکەوتنی ئابوری تەنها هەوڵێکی ئەمریکایە بۆ پەردەپۆشکردنی قەیرانە ناوخۆییەکانی وڵاتەکەی.

عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەوەی ئەمریکا ناوی ناوە "رۆژی سەرکەوتنی ئابوری" تەنها هەوڵێکە بۆ دوورخستنەوەی سەرنجەکان لە قەیرانە ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتە.

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کردەوە، "تیرۆری ئابوریی ئەمریکا" هەڕەشەیەکی راستەوخۆیە بۆ سەر ئابوری جیهان و سەروەریی وڵاتان لە سەرانسەری جیهاندا.

عراقچی ئاماژەی بەوەشکرد، بەردەوامبوون و داگرگرتن لەسەر پەیڕەوکردنی سیاسەتە شکستهێناوەکان لەلایەن واشنتۆنەوە، هیچی لێناکەوێتەوە جگە لە شکستی زیاتر و زیاترکردنی دوژمنایەتیی و تووڕەیی گەلی ئێران بەرانبەر ئەمریکا.

ئەم لێدوانەی عراقچی لەکاتێکدایە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ رایگەیاند، دەرفەتێکی گەورەی بەخشیوە بە ئێران بۆ ئەوەی بگەنە رێککەوتن، بەڵام تاران سودی لەو دەرفەتە وەرنەگرت، وتشی: "ئەمڕۆ بەهێزترین ئۆپراسیۆنی ئابوری لە مێژوودا رادەگەیەنم کە تا ئێستا دژی هیچ وڵاتێک نەگیراوەتەبەر."