وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، یاداشتی لێكتێگەیشتنەكەیان لەگەڵ ئەمریكا هیچ بەندێكی تێدا نییە سەبارەت مۆڵەتی 60 رۆژە .

ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وڵاتەكەی سیاسەتەكانی لە ژێر فشار و هۆشداریدا  دیاری ناكات، بەڵكو هەموو بریارەكانی بەپێی بەژوەندییەكانی و ئاسایشی نەتەوەیی خۆی دەدات .

رونیشیكردوەتەوە، یاداشتی لێكتێگەیشتنەكەیان لەگەڵ ئەمریكا هیچ بەندێكی تێدا نیە سەبارەت مۆڵەتی 60 رۆژە و ئەوەی لە یاداشتەكەدا هەیە ئەوەیە كە 60 رۆژ دیاریكراوە بۆ ئەنجامدانی دانوستان لەبارەی دوو تەوەری سەرەكی ئەوانیش هەڵگرتنی سزاكان و دۆسێی ئەتۆمین و دەكرا ئەو 60 رۆژە درێژ بكرێتەوە ئەگەر نەگەنە ئەنجام ، بەڵام پێشێلكردنی یاداشتی لێكتێگەیشتنەكە دوای چەند هەفتەیەك لەلایەن ئەمریكاوە ، بوە رێگر لە بەردەم ئەنجامدانی هەر دانوستانێك.