وەزیری بەرگریی پاکستان رایدەگەیەنێت، ئەمریکا و ئێران لە گەیشتن بە جۆرێک لە لێکگەیشتن و رێککەوتن نزیکبوونەتەوە.

خواجە ئاسف، وەزیری بەرگریی پاکستان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی "بلومبێرگ" رایگەیاند، رەوشەکە دووبارە بەرەو لێکگەیشتن یان رێککەوتنی ئاشتی هەنگاو دەنێت دەبێتەوە، دەشڵێت؛ "ئاماژەکانی دوو بۆ سێ رۆژی رابردوو دەرخەری ئەوەن کە تاران و واشنتۆن لە بەدیهێنانی جۆرێک لە رێککەوتن نزیکبوونەتەوە."

هاوکات لەگەڵ ئەم لێدوانانەدا، وەزیری ناوخۆی پاکستان گەیشتە تاران بە مەبەستی ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ لێپرسراوانی ئێران.

ئەم هەوڵانەی ئیسلام ئاباد لەکاتێکدایە، پاکستان لە دوای هەڵگیرسانی جەنگی نێوان واشنتۆن و تاران لە مانگی شوباتی رابردووەوە رۆڵی نێوەندگیر دەگێڕێت. هەرچەندە لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا هەردوولا گەیشتبوونه رێککەوتنی ئاگربەست، بەڵام رێککەوتنەکە بەردەوام نەبوو و لە مانگی تەمووزدا پێشێلکرا.