هێزە چەکدارەکانی ئوردن خستنەخوارەوەی پێنج فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان لە ئاسمانی وڵاتەکە راگەیاند کە لە خاکی ئێرانەوە ئاڕاستە کرابوون، جەختیش دەکەنەوە کە روداوەکە هیچ زیانێکی گیانی و مادی لێنەکەوتووەتەوە.

سەرچاوەیەکی سەربازی لە فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئوردن رایگەیاند، ئەمڕۆ هێزەکانیان رووبەڕووی پێنج فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) بوونەتەوە کە لە خاکی ئێرانەوە ئاڕاستە کرابوون.

ئاژانسی هەواڵی ئوردنی لەسەر زاری فەرماندەکانی سوپای وڵاتەکەیانەوە بڵاویکردەوە: "درۆنەکان بە کارامەیی و وردبینییەوە و بەپێی پێداویستییەکانی بارودۆخی مەیدانی و رێکارە بەرگرییە تێکشکێندراون، بەهۆی هێرشەکانیشەوە هیچ زیانێکی گیانی یان مادیی لێنەکەوتووەتەوە."

جەختیشی کردەوە، "هێزە چەکدارەکان بەردەوامن لە چاودێریکردنی ئاسمانی وڵاتەکە، هەروەها گرتنەبەری رێکاری پێویست بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەر تەنێکی ئاسمانی کە هەڕەشە لەسەر ئاسایشی وڵاتەکە و سەلامەتی هاووڵاتیانی دروست بکات.