مارکۆ روبیۆ دەڵێت: ئێران هەوڵدەدات کۆنترۆڵی گەروی هورمز بکات و وەک کارتێکی فشار دژی جیهان بەکاریبهێنێت، بەڵام ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە پاراستنی گەروەکە و داواش لە وڵاتانی دیکە دەکات هاوکاری دارایی و سەربازی پێشکەش بکەن.

مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، تەواوی ئێران یان لانی کەم هەندێک کەس لەو وڵاتەدا دەیانەوێت کۆنترۆڵی گەروی هورمز بکەن و وەک کارتێکی فشار دژی جیهان بەکاریبهێنن.

وتیشی، ئەمریکا ئەوەی پێویست بێت بۆ گەروی هورمز و ئەو کەشتییانەی دەیانوێت پێیدا تێپەڕببن دەیکات.


هاوکات پێویستە وڵاتانی دیکەش بێنە پێشەوە و چ لەرووی کەرەستە و ئامێر یان لەرووی داراییەوە هاوکاری بکەن بۆ هەڵگرتنی ئەو بارە گرانە
.

روونیشیکردەوە، ئەمریکا هەمیشە بۆ دانوستانێکی دیپلۆماسییانە ئامادەیە، بەڵام دەبێت دیپلۆماسییەکی راستەقینە بێت و کاتێکیش رێکدەکەون کە ئێرانییەکان ئامادە بن پێوەی پابەند بن.