سێنتکۆم زانیاری نوێی لەسەر کوژرانی چەند سەربازێکی ئەمریکی لە عیراق و ئوردن بڵاوکردەوە
محەمەد رزگار
١٩ی تەمووزی ٢٠٢٦
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا 'سێنتکۆم' نوێترین زانیاری لەسەر کوژران و بێسەروشوێنبوونی چەند سەربازێکی وڵاتەکەی لە کەنداو رادەگەیەنێت، کە بەهۆی هێرش و پاشماوەی درۆنە ئێرانییەکانەوە بووەنەتە قوربانی.
سێنتکۆم لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد؛ لەدوای هێرشێکی ئێران لە 17ـی تەمموزدا بۆ سەر خاکی ئوردن، دوو سەربازی ئەمریکی گیانیان لەدەستداوە و سەربازێکی دیکەش بێسەروشوێنە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای گەڕانێکی چڕ و ورد لەلایەن هێزە سەربازییەکانەوە، پاشماوەی تەرمی نەناسراو لە شوێنی روداوەکە دۆزراونەتەوە و لە ئێستادا پرۆسەی پشکنین بۆ دڵنیابوونەوە لە ناسنامەکانیان بەردەوامە.
سێنتکۆم ئەوەشی خستەڕوو، لەلایەکی دیکەوە و لە روداوێکی جیاوازدا، رۆژی 18ـی تەمموز سەربازێکی تری ئەمریکی لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکدا لە لەهەرێمی کوردستان کوژراوە، بەپێی راگەیەنراوەکە، روداوەکە لە کاتی تەقاندنەوەیەکی کۆنترۆڵکراوی ئەو تەقەمەنییانەدا بووە کە نەتەقیبوونەوە و پاشماوەی درۆنێکی هێرشبەری خۆکوژی ئێرانی بوون کە پێشتر خرابووە خوارەوە.
هاوكات لەو روداوەدا سەربازێکی تریش برینداربووە و لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا جەختیکردووەتەوە کە لە ئێستادا زانیاری زیاتر و ناسنامەی جەنگاوەرە کوژراو و بێسەروشوێنەکان بڵاو ناکەنەوە، ئەمەش لەپێناو رێزگرتن لە خێزانەکانیان تا پرۆسەی رەسمی ئاگادارکردنەوەی کەسوکاریان کۆتایی دێت.



