پێگەی هەواڵی ئەکسیۆسی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، ترەمپ بەمەبەستی داڕشتنی پلانێکی نوێ و چڕترکردنەوەی هێرشەکانیان بۆسەر ئێران، لەگەڵ تیمی باڵای ئاسایشی نیشتمانی کۆبووەوە.

 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ تیمی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، جەی دی ڤانس جێگری سەرۆک، مارکۆ روبیۆ وەزیری دەرەوە و پیت هێگسێت وەزیری جەنگی ئەمریکا کۆبووەوەتەوە و پێی راگەیاندوون: ئەگەر ئێران نەیەتەوە سەر مێزی گفتوگۆ، هێرشەکانیان دەبەنە قۆناغی وێرانکردنی ئەو وڵاتە.

 

ئەکسیۆس ئاماژەی بەوەشداوە، ئێران بە هێرشکردنە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە ئوردن، کوێت و بەحرەین وەڵامی گەمارۆکانی ئەمریکای بۆسەر گەروی هورمز، داوەتەوە.

یەکێکی دیکەش لە تەوەرە گرنگەکانی کۆبوونەوەی کابینەکەی ترەمپ، چاودێریکردنی چالاکییە گوماناوییەکانی ئێران بووە لە ناوچەی (
Pickaxe-Mountain) کە وەک بنکەیەکی ئەتۆمیی قووڵی ژێر زەوی دەبینرێت.