سەرۆكی پەرلەمانی ئێران: هەر كاتێك ئاگربەست وەك خۆی جێبەجێكرا گەروی هورمز دەكرێتەوە
ئاکام
٢٢ی نیسانی ٢٠٢٦
سەرۆكی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، ئاگربەست كاتێك بەدیدێت ئەگەر وەك خۆی جێبەجێ بكرێت و ئەمریكا و ئیسرائیلیش بە شەڕ و هەڕەشە ئامانجەكانیان نەهێنایەدی.
محەمەد باقر قالیباف سەرۆكی پەرلەمانی ئێران لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس رایگەیاند، ئاگربەستی تەواو كاتێك بەدیدێت ئەگەر پێشێل نەكرێت بە سەپاندنی گەمارۆی سەر كەناراوەكان و بە بارمتەگرتنی ئابوری جیهان و رانەگرتنی شەڕ لە سەرجەم بەرەكان لەلایەن ئیسرائیلەوە.
دەشڵێت، كردنەوەی گەروی هورمز لەژێر سێبەری پێشێلكاریی ئاشكرای ئاگربەستدا ئەستەمە و ئەمریكا و ئیسرائیلیش لە رێگەی هێرش و هەڕەشەوە نەگەیشتنە ئامانجەكانیان و تاكە رێگەی چارەسەریش داننانە بە مافی نەتەوەیی ئێراندا.


