وتەبێژی كۆشكی سپی رایگەیاند، بە ئەگەرێكی زۆرەوە دانوستان لەگەڵ ئێران دەستپێدەكاتەوە، رەتیشیكردەوە ئاگربەست درێژ كرابێتەوە .

كارۆلین لیڤیت وتەبێژی كۆشكی سپی رایگەیاند، بە ئەگەرێكی زۆرەوە گەڕی دووەمی دانوستانەكان لەگەڵ ئێران لە هەمان شوێنی پێشوو لە ئیسلام ئابادی  پایتەختی پاكستان دەبێت و جەختشی كردەوە كە وادەی تەواوبوونی ئاگربەست  هیچ گۆرانكاریەكی بەسەردا نەهاتووە.

كارۆلین لیڤیت راشیگەیاند، گەمارۆی دەریایی سەر ئێران تەنها بۆ ئەو كەشتیانەیە كە سودی ئابوری بە ئێران دەبەخشن.

 لای خۆشییەوە وەزیری گەنجینەی ئەمریكا ئاشكرایكرد، ئامادەن سزای ئابوری بەسەر ئەو وڵاتانەدا بسەپێنن كە نەوت لە روسیا و ئێران دەكڕن و ئەو لێخۆشبوونە كاتییەی سەرۆكی ئەمریكا بۆ كڕینی نەوت لەو دوو وڵاتە رایگەیاندبوو كۆتاییهاتووە.