کاتز: بە هاوکاری واشنتۆن پڕۆژە ئەتۆمییەکەی ئێرانمان تێکشکاند
محەمەد رزگار
١٤ی نیسانی ٢٠٢٦
لە چوارچێوەی گۆڕانکارییە ستراتیژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئیسرائیل سەرکەوتنی خۆی لە پەکخستنی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بە پاڵپشتی ئەمریکا دوپات دەکاتەوە.
یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، هێزەکانیان بە هاوکاریی ئەمریکا توانیویانە پڕۆژە ئەتۆمییەکەی ئێران لەناو ببەن و رێگری لە بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی بکەن.
وەزیری بەرگری ئیسرائیل جەختی کردەوە، لابردنی یۆرانیۆمی پێتێنراو مەرجێکی بنەڕەتییە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئێران، چونکە ئەو مادانە دەکرێت ببنە بنەما بۆ سەرلەنوێ کارپێکردنەوەی پڕۆژەکە.
لە یادی هۆلۆکۆستدا کاتز رایگەیاند: "ئیسرائیل ئێستا بەهێزتر و ئارامترە و هیچ مەترسییەکی لەناوچوونی لەسەر نەماوە."
ئەم لێدوانانەی کاتز لە کاتێکدایە کە ناوچەکە لەناو جەرگەی ململانێیەکی تونددایە و ئاماژەیەکی روونە بۆ گۆڕانی هاوسەنگییە ستراتیژییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.



