لە جەنگی ئەمریكا و ئیسرائیلدا دژ بە ئێران 278 خوێندكار كوژراون
شنیار
١٣ی نیسانی ٢٠٢٦
لە جەنگی ئەمریكا و ئیسرائیلدا دژ بە ئێران ، 278 خوێندكار كوژراون .
وەزارەتی پەروەردەی ئێران بڵاویكردەوە ، بەهۆی جەنگەوە 278خوێندكار كوژراون كە لەو ژمارەیە 161 یان كوڕ و 117یان كچن .
بەپێی ئامارێكی رێكخراوی فریاكەوتنی ئێرانیش ، 26 كەس لە كەرتی تەندروستی كوژراون و 118 كەسیش لەو كەرتە برینداربون.
هەرچەندە رێكخراوی فریاكەوتنی ئێران كۆی گشتی ژمارەی كوژراوانی رانەگەیاندوە ، بەڵام ئاماژەی بۆ ئەوە كردوە كە لە كۆی ژمارەی بریندارەكان ، 2 هەزار و 115 كەسیان تەمەنیان لە 18 ساڵ كەمترە كە لە نێویاندا 124 یان منداڵی خوار تەمەن 5 ساڵ و 70 منداڵی ساوا هەن ، هەروەها لە نێو بریندارەكاندا 4 هەزار و 993 یان ژنن .
ئەو پارێزگایانەش كە زۆرترین برینداریان تێدایە ، تاران و خوزستان و لورستان و ئەسفەهان و كرماشان و ئیلامن .



