محەمەد باقر قالیباف هەڕەشەی داخستنی ئەم گەرووە دەکات
ساکۆ
٣ی نیسانی ٢٠٢٦
ساکۆ
٣ی نیسانی ٢٠٢٦
وەزارەتی پەروەردەی ئێران رایگەیاند، لە سەرەتای هێرشەكان 292 خوێندكار كوژراون، زیاتر لە 190 خوێندكاریش برینداربوون.
وەزارەتی پەروەردەی ئێران ئامارێكی سەبارەت بە زیانی ناوەندەكانی پەروەردەی ئەو وڵاتە بڵاوكردەوە و رایگەیاند، لەسەرەتای هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران تائێستا 292 خوێندكار كوژراون، 196 خوێندكاری تریش برینداربوون، هەروەها 56 مامۆستا و كارمەندی پەروەردەیی كوژراون، 23 پەروەردەكاریش بریندار بوون.
سەبارەت بە زیانی ناوەندەكانیش رایگەیاندوە، 763 ناوەندی پەروەردەیی و 51 فەرمانگە و 32 هۆڵی وەرزشی و 15 ناوەندی رۆژشنبیری و حەوت كەمپی خوێندكاران زیانیان بەركەوتووە.
لە هەنگاوێکی تر بۆ کەمکردنەوەی پشێوییەکانی بازاڕی وزە، سەرۆکی ئەمریکا جەخت لە توانای وڵاتەکەی بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ گەرووی هورمز دەکاتەوە.
دۆناڵد ترەمپ، ئەمریکا، لە نوێترین پەیامیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تروس سۆشاڵ" رایگەیاند، ئەمریکا توانای ئەوەی هەیە لە ماوەیەکی کورتدا گەرووی هورمز بکاتەوە.
ترەمپ لە نووسینەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە: "بە کەمێک کاتی زیاتر، دەتوانین بە ئاسانی گەرووی هورمز بکەینەوە، نەوتەکە ببەین و سامانێکی گەورە بەدەستبهێنین."
ئەم لێدوانەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە فشارەکان بۆ سەر ئیدارەکەی زیادیان کردووە بۆ دۆزینەوەی کۆتاییەکی خێرا بۆ ئەو جەنگەی لەگەڵ ئێران دەستی پێکردووە.