وەزارەتی پەروەردەی ئێران: تائێستا 292 خوێندكار كوژراون 196 خوێندكاریش برینداربوون
٣ی نیسانی ٢٠٢٦
وەزارەتی پەروەردەی ئێران رایگەیاند، لە سەرەتای هێرشەكان 292 خوێندكار كوژراون، زیاتر لە 190 خوێندكاریش برینداربوون.
وەزارەتی پەروەردەی ئێران ئامارێكی سەبارەت بە زیانی ناوەندەكانی پەروەردەی ئەو وڵاتە بڵاوكردەوە و رایگەیاند، لەسەرەتای هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران تائێستا 292 خوێندكار كوژراون، 196 خوێندكاری تریش برینداربوون، هەروەها 56 مامۆستا و كارمەندی پەروەردەیی كوژراون، 23 پەروەردەكاریش بریندار بوون.
سەبارەت بە زیانی ناوەندەكانیش رایگەیاندوە، 763 ناوەندی پەروەردەیی و 51 فەرمانگە و 32 هۆڵی وەرزشی و 15 ناوەندی رۆژشنبیری و حەوت كەمپی خوێندكاران زیانیان بەركەوتووە.


