چوارچێوەی هەماهەنگی ئیدانەی هێرشی سەردامەزراوەكانی دەوڵەت و نێردە دیپلۆماسییەكان دەكات
٢٥ی ئازاری ٢٠٢٦
چوارچێوەی هەماهەنگی ئیدانەی هێرشی سەر دامەرزاەكانی عیراق و نێردە دیپلۆماسییەكان دەكات و پشتیوانی بڕیارێكی حكومەتی عیراقیش دەكات لەبارەی هێزە ئەمنییەكان.
لە كۆبونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگیدا كەشەوی رابردوو بەبەشداری سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری و سەرۆكی دستەی حەشدی شەعبی بەرێوەچوو، تێدا ئیدانەی هێرشەكانی سەر حەشدی شەعبی كرا و بەپیشێلكردنی سەروەری عیراق وەسفكرا. چوارچێوەی هەماهەنگ ی ئیدانەی هێرشی سەردامەزراوەكانی دەوڵەت و نێردە دیپلۆماسییەكانی كردووە و جەختی لەسەر گرتنەبەری ڕێكاری یاسایی بەرامبەر ئەنجامدەرانی كردەوە.
بەپێی راگەیەنراوێكی چوارچێوەی هەماهەنگی، لە كۆبونەوەكەدا پشتیوانی لە بڕیارەكەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی كراوە كە دەسەڵات دەدات بە هێزە ئەمنییەكانی عێراق بۆ بەرگریكردن لە خۆیان.



