مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا جەختی لەسەر گۆڕینی ستراتیژی وڵاتەکەی بەرامبەر وڵاتانی دراوسێ کردەوە و رایگەیاند کە پێویستە لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەدا کار بۆ چەسپاندنی ئاشتی و ئارامی بکرێت.

پزیشکیان  رایگەیاند، ئەوان سوپاسگوزاری گەلەکەیانن  و پێویستە ناکۆکیەکانیان وەلانێین و بە توندی بەرگری لە وڵاتەکەیان بکەن.

سەرۆک کۆماری ئێران جەختیشیکردەوە، دوژمن دەبێ بزانێ کە خەونەکانی بۆ تەسلیم بوونی ئێمە نایەتە دی.

ناوبارو ئاماژەی بەوەکرد،  کە دوابەدوای کۆبوونەوەی "ئەنجومەنی کاتیی رێبەری"، بڕیارێکی نوێ دراوە و بە هێزە چەکدارەکانی ئێران راگەیەندراوە، کە لەمەودوا نابێت هیچ هێرشێک یان موشەکبارانێک دژی وڵاتانی دراوسێ ئەنجام بدەن، مەگەر لە حاڵەتی بەرگری لە خود و لە کاتی هێرشکردنە سەر ئێراندا بێت.

سەرۆک کۆماری ئێران دووپاتی کردەوە، کە ئارەزوو دەکەن کێشەکان لە ڕرێگەی دیپلۆماسییەوە چارەسەر بکەن و کۆتایی بە گرژی و ململانێکان لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەریان بهێنن.