مانگی سوری ئێرانی: تائێستا هەزار و 332 هاووڵاتی مەدەنی کوژراون
محەمەد رزگار
٦ی ئازاری ٢٠٢٦
لەیەکەم رۆژی جەنگی ئیسرائیل-ئەمریکا و ئێران تا ئێستا زیاتر لە هەزار هاووڵاتی مەدەنی لە ئێران کوژراون.
رێکخراوی مانگی سوری ئێرانی ئاشکرایکرد، لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکاوە، هەزار و 332 هاووڵاتی مەدەنی لە ئێران گیانیان لەدەستداوە و زیانی زۆریش بە سێ هەزار و 643 شوێنی مەدەنی گەیشتووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، زیانەکان سێ هەزار و 90 شوێنی نیشتەجێبوون و 528 سەنتەری بازرگانی و 14 بنکەی تەندروستی دەگرێتەوە، هەروەها تاران زۆرترین هێرشی کراوەتەسەر و نۆ بنکەی تری مانگی سووریش خاپوور بوون.



