سوپای ئیسرائیل دەستپێكردنی قۆناغی دووەمی هێرشەكانی بۆسەر ئێران راگەیاند
هەساو ئەمیر
٦ی ئازاری ٢٠٢٦
سوپای ئیسرائیل دەستپێكردنی قۆناغی دووەمی هێرشەكانی بۆسەر ئێران راگەیاند و ئاماژەی بەوەكردووە، ژێرخانی رژێمی ئێرانیان كردووەتە ئامانج.
سوپای ئیسرائیل راگەیەنراوێكی لەبارەی هێرشەكانی ئەم بەیانییەی سەر تاران بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەكردووە، چوونەتە قۆناغی دووەمی هێرشەكان بۆسەر ئێران.
لە راگەیەنراوەكەدا سوپای ئیسرائیل دەڵێت، لە هێرشەكانی بەیانی ئەمڕۆ هەینیدا بۆسەر تاران، ژێرخانی ئێرانمان كردووەتە ئامانج.
ئاماژەی بەوەشكردووە، شەپۆلی بەرفراوانی هێرشمان دەستپێكردووە و بەردەوام دەبین.



