بافڵ جەلال تاڵەبانی: لە هەوڵداین تاوەکو دۆخەکە نەچێتە قۆناغێکی سەختتر
سام
٥ی ئازاری ٢٠٢٦
سام
٥ی ئازاری ٢٠٢٦
وەزیری دارایی ئیسرائیل بێلایەنیی تەلئەبیب لە جەنگی راستەوخۆی نێوان واشنتۆن و تاران رادەگەیەنێت و ئاشکرایدەکات، گرەوی سەرەکییان بۆ رووخاندنی رژێمی ئێران بەکارهێنانی چەکی داڕمانی ئابورییە، نەک کردەوەی سەربازی.
بێزالیل سمۆتریچ، وەزیری دارایی ئیسرائیل رایگەیاند، وڵاتەکەی هیچ بەرژەوەندییەکی نییە لەوەی لە ئێستادا بچێتە ناو ئاڵەنگارییەکان و جەنگی راستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکاوە.
وتیشی، رووبەڕووبوونەوەی سنورداری ئێستای نێوان هەردوو لایەن باشترین رەوشە بۆ ئیسرائیل لەم قۆناغەدا، دەشڵێت؛ ئامانجی باڵای ئیسرائیل لەم ئاڵەنگارییەدا مەرج نییە هاوتا بێت لەگەڵ ئامانجەکانی ئەمریکا، بۆ گۆڕینی رژێمی ئێران و یاخود لاوازکردنی تا ئاستی رووخان.
سمۆتریچ ئاماژەی بەوەشکرد، ئیسرائیل ناتوانێت لەگەڵ هەبوونی رژێمێکدا هەڵبکات کە بە ئاشکرا هەوڵی لەناوبردنی دەدات و هەنگاوی کرداریی بۆ دەنێت.
ئەوەشی خستەڕوو، باشترین ئامراز لە ئێستادا بۆ رووخاندنی رژێمی ئێران سەربازی نییە، بەڵکو ئابورییە؛ ئەویش لەڕێی داڕمانی تەواوەتیی ئابوریی ئێران، بەتایبەت لە سایەی بەردەوامیی ئەو گەمارۆیەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، کە لەسەر گەروی هورمز سەپاندوویەتی.
وەزیری دارایی ئیسرائیل ئامارێکی ئاشکراکرد و رایگەیاند، هەڵئاوسانی گشتی لە ئێران گەیشتووەتە ٪80 و هەڵئاوسانی خۆراکیش لەچوار مناگی رابردوودا بۆ زیاتر لە ٪134 بەرزبووەتەوە.
بێزالیل سمۆتریچ راشیگەیاند، بەهای تمەنی ئێرانی بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و نرخی یەک دۆلاری ئەمریکی گەیشتووەتە 190 هەزار تمەن، ئەمەش لە کاتێکدایە یەک دۆلاری ئەمریکی بەرانبەرە بە سێ شەکیل.
لە کۆتاییدا جەختیکردەوە، رەوشی ئێستا لە بەرژەوەندیی ئیسرائیلە و هیچ هۆکارێک نییە بۆ خۆتێوەگلان لەم رووبەڕووبوونەوەیەدا کە رەنگە رێڕەوی ئەو داڕمانە ئابورییە پەکیبخات کە تەلئەبیب گرەوی لەسەر دەکات.
هێزە چەکدارەکانی ئوردن خستنەخوارەوەی پێنج فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان لە ئاسمانی وڵاتەکە راگەیاند کە لە خاکی ئێرانەوە ئاڕاستە کرابوون، جەختیش دەکەنەوە کە روداوەکە هیچ زیانێکی گیانی و مادی لێنەکەوتووەتەوە.
سەرچاوەیەکی سەربازی لە فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئوردن رایگەیاند، ئەمڕۆ هێزەکانیان رووبەڕووی پێنج فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) بوونەتەوە کە لە خاکی ئێرانەوە ئاڕاستە کرابوون.
ئاژانسی هەواڵی ئوردنی لەسەر زاری فەرماندەکانی سوپای وڵاتەکەیانەوە بڵاویکردەوە: "درۆنەکان بە کارامەیی و وردبینییەوە و بەپێی پێداویستییەکانی بارودۆخی مەیدانی و رێکارە بەرگرییە تێکشکێندراون، بەهۆی هێرشەکانیشەوە هیچ زیانێکی گیانی یان مادیی لێنەکەوتووەتەوە."
جەختیشی کردەوە، "هێزە چەکدارەکان بەردەوامن لە چاودێریکردنی ئاسمانی وڵاتەکە، هەروەها گرتنەبەری رێکاری پێویست بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەر تەنێکی ئاسمانی کە هەڕەشە لەسەر ئاسایشی وڵاتەکە و سەلامەتی هاووڵاتیانی دروست بکات.
ترەمپ فەرمانی بەهێز بە سوپای وڵاتەکەی دەدات و دەڵێت؛ هەر کاتێک ئێران سەربازێکی ئەمریکی بکوژێت، چەند هێندە باجەکەی دەداتەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکی نوێددا لە هەژماری رەسمی خۆی لە سۆشیاڵ تروس، هۆشدارییەکی راستەوخۆ ئاراستەی تاران دەکات و رایدەگەیەنێت کە فەرمانی سەربازیی نوێی بۆ وەڵامدانەوەی ئێران دەرکردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەر کاتێک ئێران سەربازێکی ئەمریکی بکوژێت، چەندین هێندە باجی ئەو کوشتنە دەداتەوە.
سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرایکرد، فەرمانی راستەوخۆی بە لێپرسراوانی باڵای سەربازی و پنتاگۆن داوە و وتی: ئەم رێنمایی و فەرمانە گوزراوەتەوە بۆ پیت هێگسێس، وەزیری جەنگ، دانیاڵ کەین، سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپا، و سەرجەم فەرماندەکانی دیکەی ناو سوپا.