ئاماری كوژراوان لە ئێران بەهۆی هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ زیاتر لە 780 كەس بەرزبووەوە، چوار رۆژیشە ئینتەرنێت لەو وڵاتە نییە.

مانگی سووری ئێرانی بڵاویكردەوە، لەسەرەتای دەستپێكردنی هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیلەوە، ژمارەی كوژراوان لە ئێران بۆ 787 كەس بەرزبووەتەوە، 153 ناوچەش كراونەتە ئامانج و 504 پێگەش بۆردوومانكراون، هەزار و 39 جاریش هێرشكراوەتە سەر ئێران.

رێكخراوی "نێت بلۆكس"ی جیهانیش تایبەت بە چاودێریكردنی ئینتەرنێت بڵاویكردەوە، بڕینی ئینتەرنێت لە ئێران چوار رۆژە بەردەوامە و 97%ی ئینتەرنێتی ئێرانییەكان پچڕاوە.