ناتانیاهۆ: ناچینە جەنگی هەمیشەییەوە لەگەڵ ئێران
محەمەد رزگار
٣ی ئازاری ٢٠٢٦
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت: هەڵمەتە سەربازییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا بۆسەر ئێران یەکلاکەرەوە دەبێت، بەڵام رەنگە هەندێک کاتی پێویست بێت.
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە چاوپیککەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز رایگەیاند، ئەو ململانێیەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستی پێکرد، نابێتە "جەنگێکی بێ کۆتایی"، بەڵام رەنگە کاتی بوێت.
ناتانیاهۆ ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵمەتە سەربازییەکە "کارێکی خێرا و یەکلاکەرەوە" دەبێت، هەروەها لەو بڕوایەدا شەڕەکە کاتێکی زۆر دوور و درێژ بخایەنێت.
وتیشی: "ئەمە جەنگێکی بێ کۆتایی نییە، بەڵکو دەروازەیەکە بۆ ئاشتی".



