سوپای پاسداران: شەپۆلێك موشەكی دیكەمان ئاراستەی ئیسرائیل كرد
محەمەد رزگار
٢ی ئازاری ٢٠٢٦
وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ گرژییەکانی ناوچەکە، تاران هێرشێکی بەرفراوانی موشەکی و درۆنی بۆ سەر ئامانجە سەربازییەکانی ئیسرائیل و واشنتۆن ئەنجامدا.
سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، لە هێرشێکی بەرفراواندا زیاتر لە 60 پێگەی ستراتیژی و 500 بنکە و بارەگای ئیسرائیل و ئەمریکایان کردووەتە ئامانج.
ئاشکراشیکرد، لەم هێرشانەدا 700 درۆن و سەدان موشەکی جیاواز بەکارهێنراون و داواش لە هاووڵاتییان کراوە بۆ پشتگیریکردنی رەوشەکە بڕژێنە سەر شەقامەکان.
سوپای پاسداران ئاماژەیان بەوەکرد، هێرشەکانی داهاتوویان زۆر توندتر و بەرفراوانتر دەبن ئەگەر بێت و وەڵامدانەوە هەبێت. ئەوەشیان خستەڕوو، پێویستە هاووڵاتییانی ئیسرائیل لە بنکە سەربازییەکان دوور بکەونەوە بۆ پاراستنی گیانی خۆیان، چونکە موشەکی تر ئاراستەی بنکەکانی ئەمریکا دەکرێت.



