پیت هیگسێس، وەزیری جەنگی  ئەمریکا، رایگەیاند، لەسەر فەرمانی راستەوخۆی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ، سوپای ئەمریکا ئۆپراسیۆنی هێرشی دژی ئێران دەستپێکردووە.

 هیگسێس ئەم هەنگاوەی وەک "کوشندەترین و ئاڵۆزترین ئۆپراسیۆنی ئاسمانی لە مێژوودا" وەسف کرد و ئاماژەی بەوە دا کە ئەمە وەڵامێکە بۆ نیو سەدە لە سیاسەتەکانی تاران و شکستهێنانی هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە رێککەوتن.

ناوبرا جەختیکردوەتەوە،  کە ئامانجی سەرەکی ئەم هێرشانە بریتییە لە لەناوبردنی تەواوەتی توانای موشەکی و هێزی دەریایی ئێران و رێگریکردن لە دەستڕاگەییشتنی ئەو وڵاتە بە چەکی ئەتۆمی بۆ هەمیشە..

وەزیری جەنگ هۆشدارییەکی توندی دایە تاران و رایگەیاند، کە ئەمریکا چیتر بەرگەی هەڕەشە بۆ سەر هاووڵاتییانی ناگرێت و "ئەم شەڕە دەبەنە قۆناغی کۆتاییەوە".

 ئاماژەی بەوەشکردوە، کە هێزەکانی ئەمریکا بە تەواوی "ئازاد کراون" بۆ پێکانی ئامانجە ستراتیژییەکان و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.